خوێندراوەتەوە: (1.4K)

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادی ٢٤١ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا رایگەیاند” ئەمڕۆ یادی شارێک دەکەینەوە کە بەدرێژایی مێژوو شانازیی نووسیوەتەوە و پێشەنگی قوربانیدان، بیری ئازاد، رۆشنبیری و نوێگەری بووە”.

لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادی ٢٤١ ساڵەی بنیادنانی ساری سلێمانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیستنمانی رایگەیاند” سڵاو سلێمانی، شاری ھەڵمەت و قوربانی، پایتەختی رۆشنبیری.ئەمڕۆ بە دڵخۆشی و خۆشەویستیی زۆرمانەوە بۆ سلێمانی یادی ٢٤١ ساڵەی بونیادنانی شاری شاران دەکەینەوە.”

وتیشی” ئەمڕۆ یادی شارێک دەکەینەوە کە بەدرێژایی مێژوو شانازیی نووسیوەتەوە و پێشەنگی قوربانیدان، بیری ئازاد، رۆشنبیری و نوێگەری بووە.”

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشداوە کە ئێمە بە شوێن باوک و باپیرانماندا هەنگاو دەنێین و بەردەوام لەگەڵ خەڵکی دڵسۆزی سلێمانی دەبین و وەفادارین بەرامبەریان.

لە کۆتاییشدا بافڵ تاڵەبانی دەڵێت” وەک هەمیشە خزمەتکردنی سلێمانی بە کاری لەپێشینەمان دەمێنێتەوە و لەگەڵ خەڵکە خۆشەویستەکەمان پێکەوە هەنگاو بۆ داهاتوویەکی گەشتر دەنێین”.

سلێمانی

یەکێتی

بافڵ تاڵەبانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 141 Today: 1,705 📊 Click Here