خوێندراوەتەوە: (970)

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق داوای لە براوەکانی هەڵبژاردن کرد، لە چوارچێوەی ئەو کاتەی لە دەستووردا هاتووە، پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

لە ڕاگەیەندراوێکدا رۆژی پێنجشەممە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ، ئەنجومەنی دادوەری عێراق دەستخۆشی لەو لایەنە سیاسی و هاوپەیمانیانە کرد کە چوونەتە ناو پەرلەمانی عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرکەکانی داهاتوویاندا.

هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەو کەسانە خواست کە لەم خولەی هەڵبژاردنەدا دەنگیان نەهێناوە و هیواشی دەربڕی کە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەرکەوتوو بن.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داوای لەو لایەنە سیاسییەکان کرد کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی پێویست بۆ پێکهێنانی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن، واتە ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەتی نوێ، لە چوارچێوەی ئەو ماوەیەی کە لە دەستووردا هاتووە، خێراتر بکەن.

١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بە پێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان لە ٥٦.١١٪ بوو.

عێراق

هەڵبژاردن

پەرلەمانی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 1,809 📊 Click Here