خوێندراوەتەوە: (6)

ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی، بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای کۆبونەوەی نا ئاساییان ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە بێلایەنی عێراق لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بڵاوکردەوە.

دوو شەممە، ٢ ئادار ٢٠٢٦، ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند “فەرمانكرا بە دەزگا ئەمنییەكان بەرپەرچی هەر كارێك بدەنەوە كە ببێتە هۆی تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات، رێگە بە هیچ لایەك نەدرێت كارێك بكات كە عێراق بكێشێتە ناو ململانێكانی ئێستاوە”.

سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان لە عێراقدا کە بۆ پاڵپشتی لە ویران ئەنجام دەدرێن، ئەو ئەنجومەنە دەڵێت “لە کاتێکدا دەوڵەت گەرەنتی ئازادی ڕادەربڕین و مافی گردبوونەوەی ئاشتیانە و پاراستنی مافەکانی هاوڵاتیان دەکات وەک مافێکی بنەڕەتی کە لە یاساو دەستوری عێراقدا هاتووە و لە چوارچێوەی یاسا نیشتمانییە کارپێکراوەکاندا، جەخت لەسەر پابەندبوونی حکومەتی عێراق دەکەینەوە بە رێگریكردن لە هێرشکردنە سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان یان دەستبردن بۆ دامەزراوە ژیارییەكان”.

بە پێی زانیارییەکانی ناو ڕاگەیاندراوەکە حکومەتی عێراق هەموو کارێک دەکات بۆ پاراستنی هەموو لایەک لە ناو عێراقدا و دەڵیت”هێزە ئەمنییەکان بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ڕۆڵ و ئەرکەکانیان لە پاراستنی هاوڵاتیان، نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان، و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت، هەروەها لە جێبەجێکردنی یاسا نیشتمانییەکان بەپێی پابەندییە نێودەوڵەتییەکان”

“عێراق پابەندە بە ڕێگریکردن لە پەرەسەندن و دڵنیابوون لە بەکارنەهێنانی خاکەکەی بۆ هیچ ململانێیەکی دەرەکی یان ناوخۆیی و پاراستنی سەقامگیری بۆ هاوڵاتیانی و ناوچەکە، بڕیارەکان سەبارەت بە ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتی و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بە بەتەنیا بەرپرسیارێتی دەوڵەت و دامەزراوە دەستورییەکانیەتی” ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی عێراق وادەڵیت.

ئەنجومەنی وزاری ئاسایش ئەوەشی ئاشکراکردوە کە ” لەحاڵی بەردەوامبوون و فراوانبوونی پرۆسە سەربازییەکان لە ناوچەکە، میوانداری وەزیری نەوت و وەزیری كارەبا بەوەکالەت و وەزیری بازرگانی كرا. تێڕوانینێکی گشتگیریان لەبارەی دۆخی ئێستای سوتەمەنی و بەرهەمهێنانی وزە هەروەها بابەتەکانی پەیوەست بە ئاسایشی خۆراک پێشکەش کرد”.

شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان.

جەنگی ئەمریکا و ئێران

جەنگی ئیسرائیل و ئێران

عێراق

ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 1,134 📊 Click Here