خوێندراوەتەوە: (1.3K)

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا داوا لە حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع دەکات هەرچی داعشه‌و ئێستا له‌حكومه‌تی سوریادایه، به‌په‌له ڕاده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ی بكات.

لە پەیامێکدا کە ئاراستەی حکومەتی شەرع کراوەو بڵاویشکراوەتەوە، تولسی گابارد به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا دەڵێت “پێویسته دیمه‌شق سه‌ركرده داڵدهدراوهكانی داعش ڕاده‌ستی هه‌سه‌ده بكات‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش واده‌یه‌كیان بۆ دیایكراوه”.

“زانیاریی ته‌واومان هه‌یه كه سه‌ركرده‌كانی داعش به‌ئاگاداری حكومه‌تی سوریا له‌پارێزگاكانی ئه‌و وڵاته نیشتهجێبونو واده‌یه‌كی دیاریكراویشمان داوه‌ته دیمه‌شق بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی پێویست بگرنهبهرو ئه‌و سه‌ركرده تیرۆریستانه‌ی داعش، ڕاده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بكات”.( تولسی گابارد به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا دەڵێت)

بەرپرسەکە جەختدەکاتەوە کە پێویسته ساڵی ٢٠٢٦ گۆڕانكاریی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌و سه‌ربازیی له‌سوریا ڕوبدات‌و واشنتۆنیش به‌رده‌وامده‌بێت لهپشتیوانییو هاوكاریكردنی هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌سوریا (هه‌سه‌ده)و له‌هه‌مانكاتیشدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بێت بۆ ڕێگریكردن لهخۆڕێكخستنهوهی داعش.

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) چەند رۆژێک لەمەوبەر ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكرده‌وه چهكدارو سه‌ركرده دیاره‌كانی داعش‌و سه‌ربازه‌كانی سوپاكه‌ی شه‌رع پێكه‌وه لهسهنگهرێكدان له‌سنوری پارێزگای ڕه‌ققه‌و پێكه‌وه هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده).

ئەمەریکا

ئەحمەد شەرع

داعش

رادەستکردن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 105 Today: 2,197 📊 Click Here