خوێندراوەتەوە: (1.6K)

ئاهەنگی تیروپشکی مۆندیالی ٢٠٢٦ لە سەنتەری کێنێدی لە واشنتۆن دی سی ئەمڕۆ هەینی ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ کاتژمێر ٨:٠٠بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

کەناڵەکانی پەخشی جامی جیهانی ٢٠٢٦

ڕوماڵی ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕی FIFA.com بەردەست دەبێت.

هەروەها هاوبەشە میدیاییەکانی فیفا تیروپشکی کۆتایی لە کەناڵە جیاوازەکانیان پەخش دەکەن و لێرە کەناڵی بین سپۆرت تیروپشکەکە دەگوازێتەوە.

هەفتەی ڕابردوو فیفا ڕێکارەکانی تیروپشکی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە ئیسپانیا ناتوانێت ڕووبەڕووی ئەرجەنتین ببێتەوە، هەروەها فەرەنسا و ئینگلتەراش ناتوانن تا قۆناغی کۆتایی مۆندیال پێکەوە یاری بکەن، بەمەرجێک پێشەنگی کۆمەڵەکانی خۆیان بن.

ئەم سیستەمە ئامانجی پاراستنی هاوسەنگی کێبڕکێیە لە فۆرماتێکی فراوانکراوی ٤٨ تیپدا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە (ئیسپانیا)ی پێشەنگی جیهان و پلە دووەم (پاڵەوانی ئێستای جیهان ئەرجەنتین) لە ڕێگای جیاوازدان.

هەمان شت بۆ ریزبەندی سێیەم (فەرەنسا) و تیپی چوارەم (ئینگلتەرا) دەگونجێت.

واتە ئەگەر ئەو تیپانەش پێشەنگی کۆمەڵەکانیان نەبن (واتە: پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیان بەدەست نەهێنن)، ئەو چوار هەڵبژاردەیەی کە پلەیان لە هەمووان بەرزترە (بەرزترین پۆلێنبەندییان هەیە)، تا قۆناغی پێش کۆتایی (واتە: نیوەی کۆتایی) بەیەک ناگەن.”

٤٢ تیمی سەرکەوتوو تا ئێستا بەم شێوەیەن:

وڵاتانی میواندار: کەنەدا، مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

کیشوەری ئاسیا: ئوسترالیا، ئێران، ژاپۆن، ئوردن، کۆریای باشوور، قەتەر، سعودیە، ئۆزبەکستان.

کیشوەری ئەفریقا: جەزائیر، کاپ ڤێردی، کۆتدیڤوار، میسر، غانا، مەغریب، سەنیگال، باشووری ئەفریقا، تونس.

ئەمریکای باکوور و ناوەڕاست و کاریبی (کۆنکاکاف): کوراساو، هایتی، پەنەما.

کیشوەری ئەمریکای باشوور: ئەرجەنتین، بەرازیل، کۆڵۆمبیا، ئیکوادۆر، پاراگوای، ئۆرۆگوای.

یەکێتی تۆپی پێی ئۆقیانووس (OFC): نیوزلەندا.

کیشوەری ئەوروپا: نەمسا، بەلجیکا، کرواتیا، ئینگلتەرا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نەرویج، پورتوگال، سکۆتلەندا، ئیسپانیا، سویسرا.

لە کۆی ٤٨ هەڵبژاردەی بەشداری مۆندیال دەکەن هێشتا شەش هەڵبژاردە یەکلایی نەکراونەتەوە و لە مانگی ئازاری ٢٠٢٦ یەکلایی دەکرێنەوەو سەردەکەون،بەڵام لە تیروپشکەکە رێگاکەیان دیاری دەکرێت.

چوار هەڵبژاردە لە پلەی ئۆفی ئەوروپی کە ١٦ تیپی تێدایە سەردەکەون کە بریتین لە ئەلبانیا، بۆسنە و هەرسک، کۆماری چیک، دانیمارک، ئیتاڵیا، کۆسۆڤۆ، ئێرلەندای باکوور، مەقدۆنیای باکوور، پۆڵەندا، کۆماری ئێرلەندا، ڕۆمانیا، سلۆڤاکیا، سوید، تورکیا، ئۆکرانیا، وێڵز.

شەش تیپ کێبڕکێ لەسەر دوو پلەی دیکەی یارییەکانی پلەی ئۆفی نێوان کیشوەرەکان دەکەن کە بریتین لە بۆلیڤیا، کۆنگۆی دیموکرات، عێراق، جامایکا، کالیدۆنیای نوێ و سورینام.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 2,490 📊 Click Here