خوێندراوەتەوە: (949)

چوارشەممە ١٧ی ئەیلول، ئەمریکا بزووتنەوەی نوجەبا، کەتائیبی سەیید شوهەدا، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئەوفیا، کەتائیبی ئیمام عەلیی عێراق وەکو “رێکخراوی تیرۆریستیی بیانی” دەناسێنێت.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند” وەزارەتی دەرەوە گرووپە چەکدارەکانی بزووتنەوەی نوجەبا، کەتائیبی سەیید شوهەدا، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئەوفیا، کەتائیبی ئیمام عەلیی عێراقی نزیک لە ئێران دەخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییە دەرەکییەکانەوە”.

مارکۆ روبیۆ وتیشی” ئێران بەردەوامە لە پێشکێشکردنی هاوکاری کە یارمەتیی ئەو گرووپانە دەدات پلان بۆ ئەنجامدانی هێرش لە سەرانسەری عێراق دابڕێژن، کارئاسانی بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان بکەن یان جێبەجێیان بکەن”.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ژمارەیەك گروپی تری عێراقی خستوەتە لیستی تیرۆرەوە لەوانە (كەتیبەكانی حزوبوڵا) كە ساڵی ٢٠٠٩ ناوی خراوەتە لیستەكەوە، هەروەها (عەسائیبی ئەهلی حەق) كە لە ٢٠٢٠ەوە خراوەتە لیستی تیرۆر، هەردووكیشیان لەلایەن واشنتۆنەوە تاوانباركراون بەوەی پاڵپشتی دارایی و سەربازیی لە ئێران وەردەگرن و بەشدارییان لە هێرشە خوێناوییەكاندا كرددووە دژ بە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، ئەمە بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا.

ئەمریکا

ئەمریکا و عێراق

گروپە چەکدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 138 Today: 304 📊 Click Here