خوێندراوەتەوە: (1.1K)

هەینی ٢٦یەیلول، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا، جەخیکردەوە لەوەی بەم نزیکانە حکومەتی سوریا سەرجەم پێکهاتەکان لە خۆدەگرێت.

تۆم باراک لەبارەی ئاییندەی حکومەتی سوریا ڕایگەیاند” داواکاری زۆتر لە حوکمی خۆبەڕێوەبەری داوایەکی گشتگیرە کە هەموو پێکهاتە و کەمینەکانی سوریا ئێستا دەیانەوێت. ئەوان سیستەمی پەروەردەی تایبەت، زمانی تایبەت، و ڕێزگرتن لە پڕاکتیکە ئایینییەکانیان دەخوازن، نایانەوێت وەک هاوڵاتی پلە دوو سەیر بکرێن.”

نێردەکەی ئەمریکا، پێیوایە دەسەڵاتی ئێستای سوریا ئەم ڕاستییە دەزانێت، پێویستی بە دیزاینێکی سیاسی هەیە بۆ دروستکردنی حکومەتێکی مەرکەزی کە نەبێتە فیدراڵی، بەڵام لە هەمان کاتدا ماف و دەرفەت بەم پێکهاتە جیاوازانە ببەخشێت.

ئاماژە بەوە دەکات کە چارەسەرێک لە ئارادایە بۆ ئەم کێشانە، پێش کۆتایی ئەمساڵ حکومەتێکی گشتگیر بە بەشداری پێکهاتەکان لە سوریا دروست دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر یەک لە پێکهاتەکانی کورد و دروز و عەلوییەکان دووچاری پێشیلکاری زۆر دەبنەوە لەلایەن

حکومەتی کاتی سوریا.

سوریا

کورد لە سوریا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 156 Today: 1,950 📊 Click Here