خوێندراوەتەوە: (1.6K)

ئێران پرسی گۆڕانکارییکردن لە دراوی وڵاتەکەدا تاوتوێ دەکات و سەرۆکی پەرلەمانیش داوایەکی بۆ جێبەجێکردنی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمارکرد.

لە ئێران کار لەسەر جێبەجێکردنی یاسای لابردنی چوار سفری دراوی نیشتیمانیی دەکرێت، لەو چوارچێوەیەدا محەمەد باقر، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران نامەیەکی ئاڕاستەی مەسعود پزشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران کرد و داوای جێبەجێکردنی یاساکەی لێدەکات.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە نامەکەیدا بە سەرۆک کۆماری دەڵێت” پێویستە یاسای لابردنی چوار سفری دراوی نیشتیمانیی جیبەجێبکرێت.”

داواکارییەکەی قاڵیباف، بەپێی ماددەی ١٢٣ی دەستوری وڵاتەکەیە و چوار ڕەشنوسی یاساکەشی پێشکەش بە حکومەت کردووە، ئەوەش بەپێی یاسای بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە تایبەتە بە لابردنی چوار سفر لە دراوی نیشتمانیی وڵاتەکە.

هاوكات، سەرۆکی ئەنجومەنی شورا پەیوەست بە بابەتەکە، یاسایەکی بۆ پاراستنی ئێرانییەکانی لە دەرەوەی وڵات پێشکەش بە سەرۆک کۆمارکردوە.

ئێران

تمەنی ئێرانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 69 Today: 1,869 📊 Click Here