خوێندراوەتەوە: (1.3K)

وەزیری وزەی ئێران، ڕایگەیاند” هەر وڵاتێک ئامادەی فرۆشتنی ئاو بێت، ئێمە دەیکڕین.”

عەباس عەلی ئابادی، سەبارەت بە قەیرانی ئاو لە وڵاتەکەی دەڵێت” حکومەت بە نیازە ئاو لە وڵاتانی دراوسێی بكڕێت بەهۆی ئەو شەپۆلە وشکەساڵییەی كە بە شێوەیەكی بەربڵاو کاریگەری لەسەر وڵاتەكە دروستكردووە.”

حکومەتی ئێران ئامادەیی دەربڕیوە ئاو لە وڵاتانی دراوسێی بكڕێت بەهۆی ئەو شەپۆلە وشکەساڵییەی كە بە شێوەیەكی بەربڵاو و کاریگەری لەسەر وڵاتەكە دروستكردووە، بەجۆرێک کە زۆرینەی بەنداو و سەرچاوەئاوییەکانی وڵاتەکە وشکیانکردوە یاخود بەرەو وشکبوون دەچن، تەنانەت قەیرانی ئاو یەکێکە لە هۆکارەکانی بیرکردنەوە لە گواستنەوەی پایتەختی وڵاتەکە لە تارانەوە بۆ جێگەیەکیتر.

ئێران یەکێکە لە وشکترین وڵاتەکانی جیهان و لەم چەند ساڵەی دواییدا رێژەی بارانبارین بەشێوەیەكی بەرچاو کەمبووەتەوە، لەگەڵ زیادبونی وشکەساڵی و دیاردە توندەکانی دیکەی کەشوهەوا .

ئێران

قەیرانی ئاو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 2,355 📊 Click Here