خوێندراوەتەوە: (997)

بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە ماوەی ٩ مانگدا لە ئێران ١٧١ کەس لەسێدارە دراون کە لەم ژمارەیە ١٨ کەسیان هاوڵاتی کورد بوون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا، ئاماری لەسێدارەدروەکانی لە ئێران بڵاوکردەە و بە گوێرەی ئامارەکە

لەماوەی ٩ مانگدا، ١٧١ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە زۆرترین ژمارەی لە سێدارەکان کە ١٨ کەسە، هاووڵاتیی کورد بوون.

ئاماژەی بەوەشداوە کە دوای ئەوە ١٤ بەلوچی و ٩ هاووڵاتی ئەفغانی و ٤ هاووڵاتی عەرەبی لەسێدارەدراوەکان بوون، هەروەها لەم مانگەدا پێنج ژن لە سێدارە دراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ، تەنیا ١٠ حاڵەت (کەمتر لە سەدا ٦) لەو لەسێدارانە لە میدیای فەرمی ڕاگەیەندراوە.

لە دابەشکردنی تاوانی ئەو کەسانەی کە لە سێدارە دراون، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ نووسیویەتی ٩٠ زیندانی بە تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە سێدارە دراون، کە لە سەدا ٥٣ی کۆی لەسێدارەکان پێکدەهێنێت. ئه مه له کاتێکدایه به هه موارکردنی یاسای به ڕه نگاربوونه وه ی ماده هۆشبه ڕه کان له ساڵی ٢٠١٠ و زیادکردنی په ڕله مان بۆ ئه م یاسایه له ساڵی ٢٠١٧، له سێداره دانی بازرگانانی ماده هۆشبه ڕه کان ته نها له چوار تۆمه تدا سنووردار کراوه .

دوای تاوانی ماددە هۆشبەرەکان، باوترین تاوان کە لەسێدارە دراوە کوشتن بووە کە لەسەدا ٤٦ (٧١ کەس) بووە.

ئێران

لەسێدارەدان

کورد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 143 Today: 876 📊 Click Here