سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، یاسای لابردنی چوار سفری لە پارەی نیشتمانیی وڵاتەکەی واژۆ کرد و خستییە واری جێبەجێکردنەوە.
مەسعود پزیشکیان، بە مەرسوومێکی کۆماری فەرمانی بە بانکی ناوەندی وڵاتەکەی کرد، هەمواری یاسای بانکی ناوەندیی جێبەجێ بکات، کە ناوەرۆکەکەی تایبەتە بە لابردنی چوار سفر لەسەر دراوی نیشتمانی.
ئاماژەبەوەشکراوە، کە دەبێت بانکی ناوەندیی بە پێی ماددەی ١٢٣ی دەستووری وڵاتەکە، لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکارییەکان جێبەجێ بکات و نرخی ئاڵوگۆڕ لە چوارچێوەی سیستەمی دراوی باودا ڕێک بخات.
بە پێی یاساکە یەکەی فەرمیی پارەی نیشتمانیی ئێران دەبێتە ڕیاڵ و یەکەی بچووکتریشی دەبێتە قڕان، کە ١٠٠ قڕان بەرانبەرە بە یەک ڕیاڵ و ناوی تومەن لەسەر پارەی نیشتمانیی ئێران نامێنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی سزاکانی ئەمریکا وئەوروپا لەسەر ئێران ئابوری ئەو ولاتە بە تەواوی خراپ بووە و هاوڵاتیان بەدەست بارێکی ئابوری زۆر خراپەوە دەناڵێنن.
ئێران
تمەنی ئێرانی
