خوێندراوەتەوە: (1.6K)

لەدەوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەگەڕی گەڕانەوەی سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی دایەوە وتی” ئێمەش دان بە هیچ پابەندبوونێکدا نانێین بۆ جێبەجێکردنی”.

ئەمیر سەعید ئیروانی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند” ئەو کارەی لە ئەنجومەنی ئاسایش گیراوەتەبەر بەپەلە و نایاساییە، ئێمەش دان بە هیچ پابەندبوونێکدا نانێین بۆ جێبەجێکردنی”.

ئاشکراشی کرد کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران نە بە بۆمب لەناو دەچێت، نە گەمارۆکان ڕێگری لێدەکەن و نە لە ڕێبازی ئاشتیانەی خۆی لادەدات.

ئیروانی وتیشی” هێشتا دەرگای دیپلۆماسی دانەخراوە، بەڵام ئێران خۆیی بڕیار دەدات لەگەڵ کێ و لەسەر چ بنەمایەک مامەڵە دەکات”.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان رەشنووسی گەڵالەی پێشنیازکراوی کۆریای باشوور بۆ بەردوامبوونی بڕیاری راگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران دەنگی پێویستی نەهێناوە و بەم جۆرەش ئەگەڕی گەڕانەوەی سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران لە ئارادایە.

ئێران

ئەوروپا

سزاکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 121 Today: 1,630 📊 Click Here