خوێندراوەتەوە: (1.5K)

دوای ٣١ ڕۆژ لە ئاگربەست ئەم ئێوارە، جارێکی دیکە سوپای ئیسرائیل هێرشکردە سەر ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە غەزە و تا ئێستا دوو کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

دوو شەممە، ١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی شارۆچکەی سوهیلای لە ڕۆژهەڵاتی خان یونسی باشوری کەرتی غەزە کرد، بە پێی زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵ و زانیاری فەلەستین(وەفا)، دوو کەس کوژراون و ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەش بریندارن.

بە پێی زانیارییەکانی کەناڵی جەزیرە، ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل دەستی بە مانۆڕێکی سەربازی کردوە کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و ناوچەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و دۆڵی ئوردن و سنووری ئوردن دەگرێتەوە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەزە ئاماری دوو ساڵی جەنگی، لە ٥ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە ، بە پێی ئامارەکە، ژمارەی کوژراو بێسەروشوێنەکان گەیشتووەتە ٧٦ هەزار و ٦٣٩ کەس، لەوانە نۆ هەزار و ٥٠٠ کەس کە چارەنووسیان نادیارە. ژمارەی بریندارەکان ١٦٩ هەزار و ٥٨٣ کەس بوو، کە چوار هەزار و ٨٠٠ کەسیان ئەندامێکیان لە دەست دا و ١٢٠٠ حاڵەتی ئیفلیج بوون هەبوو، ١٠تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و غەزە بە بەشداری چەند وڵاتێک لە میسر ئەنجامدرا.

ئیسرائیل

غەزە

حەماس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 2,012 📊 Click Here