خوێندراوەتەوە: (325)

ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی، ئایدن مەعروف دەڵێت ”گرنگە تورکمان وەک نەتەوەی سێیەم لە عێراق، پۆستی جێگری سەرۆکایەتیی کۆماری پێبدرێت و لە پۆستە سیادییەکانیشدا بەشدار بێت”.

پێنج شەممە، ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی و وەزیری کاروباری پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەری پێکهاتەکان کۆبوەوە، لە دوای کۆبونەوەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “پێویستە بۆ بەشداریکردن لە حکومەت و بڕیارە سیاسییەکان، لەگەڵ پێکهاتەکان وەک نەتەوە مامەڵە بکرێت، نەوەک لەسەر بنەمای سیستمی کۆتا و شایستەی هەڵبژاردن ،ڕۆڵی پێکهاتەکان زۆر گرنگە و پێویستە لە بڕیاری سیاسی و حکومەتی داهاتووی عێراقدا بەشداربن”.

بە پێی ئەنجامی ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەرەی تورکمانی لە خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقدا دوو کورسی بە دەستهێناوە، لە پەرلەمانی عێراقدا نۆ کورسی بۆ سیستمی کۆتایی پێکهاتەکان داندراوە.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

کۆمسۆنی هەڵبژاردن

بەرەی تورکمانی

ئایدن مەعروف

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 67 Today: 1,962 📊 Click Here