خوێندراوەتەوە: (885)
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، فرانکۆ ماستانتونۆ یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید نەشتەرگەری بۆ چارەسەرکردنی ئازاری گەدەی بۆ ناکرێت، چونکە لەم کاتەدا هیچ سوودێکی نابێت.
لە ئێستادا یاریزانەکە سەرنجی لەسەر چاکبوونەوە لە ڕێگەی چارەسەری فیزیۆتێراپی و ڕاهێنان بۆ هاوسەنگکردنی ماسولکەکانی سکی خۆیەتی.
تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ یاریگا دیاری نەکراوە، چونکە ڕیال مەدرید ئامادە نییە هیچ مەترسییەکی لەسەر دروست بکات.
