خوێندراوەتەوە: (8.1K)

ڕابەر عومەر

ئەوەی لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێ بۆ هاوڵاتیانی و ئەوانەی زەڕەیەک هەستی نەتەوایەتی و نیشتمان پەروەری لە ناخیاندایە کارەساتێکی هێندە جەرگبڕ و مەئساویە کە باسکردن لە ڕوداوەکان و بینینی دیمەنەکان شۆک هێنەرو شەرمەزارکەرن و بۆ دەسەڵاتداران هێندە ئاسین کە شایەنی باسکردنیش نین و وەک ڕۆتینێکی ڕۆژانە سەیر دەکرێن!!!

ئاشکرایە دەسەڵاتێک کە لەسەدەی بیست و یەکدا و لەسەردەمی گەیشتنی مرۆڤایەتی بە ئاستێک لە پێشکەوتن کە لە زۆر شوێن ئەقڵی مرۆڤ پەی پێ نابا، هێشتا عەڵیەتی خێڵگەرای و بنەماڵە چیەتی تێنەپەڕاندوە و هەموو هێزوو توانای تەنها بۆ مانەوەی خۆی و سڕینەوەی ئەوانیتر  و خۆ سەپاندن و لە ڕیشەوە هەڵکێشانی بەرانبەرەکانی و خۆپڕکردن و ئەوانیدی قڕکردن بێت هەموو ڕوداوێکی نا ئاسای ئاسەییە بۆیان و تا تەمەنیشیان بەرەو سەر هەڵبکشێت ڕوداو گەلێک دەخوڵقێنن کە مرۆڤ بە خیاڵیشیدا نایەن.
خۆ مێژووی ئەوان جگەل لە کورد کوژی و خۆ خۆری و خاک فرۆشی و گەل بە شودان جوانیەکی تێدا نابینرێت و ئێستاشیان مومارەسەکردنی نەپساوەی مێژوەکەیانە بە فۆڕمێکی پڕتر لە قێزەونی و تەژیتر لە خوێنڕشتن و خیانەت و چەوساندنەوە و داهاتویشیان لە خراپتری زیاتر و هێنانی مەینەتی زیاتر و تۆمارکردنی مێژویەک ڕەشی گەندەڵی و چەتەی و بەکۆیلە کردنی تەواوی کۆمەڵگە زیاتری لێ چاوەڕێ ناکرێ.

ئەوەتا براو ئامۆزاکانی خۆیان دەدەنە بەر زەبری ئاگر و ئاسن تا بەهەمووان بڵێن ئەگەر ئەوانە ئازاترین و خاوەن بەرزترین پێگەی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتیش بن لەنێو ئێوەدا و زۆرترین شەعبیەتیان هەبێت ئەودەمەی لە ئاست ئێمە دەنگیان هەڵدێنن ئەوە مەسیریان دەبێت با براو ئامۆزاشمان بن، ئەگەر ئامۆزا و براکانی خۆمان ئاوا لێبکەین دەبێ ئێوەیەکی بێگانە چی لێبکەین؟ ئەگەر فزەتان لێوە بێت.

بۆیە تا ئەو کاتەی تاکی کوردی بەو هەموو بەشخوران و زوڵم و نا دادیە ڕازیبێت، تا ئەوکاتەی قبوڵی بە کۆیلە کردنی خۆی و هاو زمان و خوێنەکانی لەلایەن زۆڵە کوردەکانی دەسەڵاتی ناو خۆییەوە بکات و تا پەیڕەوی لە دەستگرتن بە کوڵاوی خۆیەوە بکات بۆ ئەوەی با نەیبا و تا ئامۆژگاری گەورەکان بۆ گەنجەکان و خوێن گەرمەکان و ئازادیخوازان و چالاکوانان و تا کۆتای نەبون بە کەوا سوری بەر لە شکری بێت، ئەوا ئامۆزا کوشتن و برا کوشتن و باوک فڕێدان و هەڵتەلاندنی هەموو بنەماکانی خێزان و سڕینەوەی بەرانبەر بە تەواوەتی لەپێناو مانەوەی خۆدا نەک هەر ڕوداو بەڵکو دەبنە دیاردە و کلتور لەناو کۆمەڵگەدا و هێندە ئاسایدەکرێنەوە نایەنە بەر باسی ڕۆژانەش.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 85 Today: 2,700 📊 Click Here